هه‌فته‌ی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتووه تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی (2013-2014) بۆ هه‌ردوو قۆناغی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامبدرێت، كه له 4/1/2014 تا 14/1/2014 به‌رده‌وام ده‌بێت ، هه‌روه‌ها بۆیه‌كه‌مجار قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌پێی پرۆگرامی نوێ به‌شێوه‌ی وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن .
له لێدوانێكدا هاجه‌ره داود و ته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: له‌ناو تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌مدا هه‌ر یه‌ك له پشوه‌كانی 6 ی كانونی یه‌كه‌م ڕۆژی سوپای عێراق و یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رتاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها له دانانی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م كارگێری قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپشك ده‌بن و په‌یوه‌ست نین به خشته‌یه‌ك كه بۆیان دیاریكرابێت .
جێی ئاماژه‌یه ، پشوی وه‌رزی یه‌كه‌م شه‌ش رۆژ ده‌بێت ، به‌م شێوه‌یه‌ش 21/1 رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌سپێده‌كات .




