لەموسڵ مامۆستایەكی زانكۆ وفڕۆكەوانێك تیرۆركران

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ فڕۆكەوانێك و مامۆستایەكی زانكۆ لەلایەن چەندچەكدارێكی نەناسراو تیرۆركران.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ مامۆستایەكی زانكۆ كە لەزانكۆی موسڵ وانەی شەریعەی دەوتەوە بەناوی بشار شێخ عەواد لە گەرەكی موسڵ جدیدە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەی لێكرا، لەئاكامدا گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:هەر ئەمڕۆفرۆكەوانێكی پێشووی سوپای عێراق لەگەرەكی فەیسەلیە لەلایەن كۆمەڵێك چەكدار تەقەی لێكراو گیانی لەدەستدا.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای موسڵ رونیشیكردەوە، لەهەڵمەتێكی گەران و پشكنینی سوپای عێراقدا كە ئەمڕۆ ئەنجامیانداوە، توانیان حەفت تیرۆرست دەست گیربكەن و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆری چەك و تەمەنیدا بگرن كە ئامادەكرابوو بۆ تەقاندنەوە.
مەموزینی راشیگەیاند: دوێنێش چوارخۆكوژ هێرشیان كردە سەر بنكەی پۆلیسی حەمام عەلیل و توانیان دەست بەسەر ئەو بنكەیە دابگرن و ماوەیەك شەر لەنێوان هێزەكانی پۆلیس و خۆكوژەكان رویدا، لەئاكامدا دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیكەش برینداربوون، كە لەناو بریندارەكان ئەفسەریش هەیە.




