٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو مەلایەی پێش چەند رۆژێك لە هەڵەبجە دەستگیركرابوو ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەت هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد ،ئەو مەلایەی پێش چەند رۆژێك لە هەڵەبجە بە تۆمەتی هاندای گەنجان بۆ چونە سوریا دەستگیركرابوو، ئەمڕۆ ئازاد كرا.

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەت هەرێمی كوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پێش چەند رۆژێك مامۆستا عوسمان سەید ئەحمەد پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی نور لەهەڵەبجە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش دەستگیركرا، بەڵام ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگا ئازادكرا.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەو بەڵگانەی لەسەری كۆكرابوونەوە كە گەنجانی هانداوە بچنە سوریا لەدادگا دەركەوت ناتەواوە، بۆیە بڕیاری ئازادكردنی دەركرا.

رۆژی 23/12/2013 مامۆستا عوسمان سەید ئەحمەد پێش نوێژو وتارخوێنی مزگەوتی نور بەتۆمەتی هاندانی گەنجان بۆ چونە سوریا لەلایەن هێزەكانی ئاسایش بە بڕیاری دادگا دەستگیركرا.

هەواڵی پەیوەندیدار