٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ راپرسییه‌کی كەناڵی بابلییە: بارزانی كەسایەتیی سیاسیی بێ ڕكابەرە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ لە ڕاپرسیێكدا كە پێگەی ئەلیكترۆنیی كەناڵی ئاسمانیی بابلییە سازی داوە و هێشتایش بەردەوامە، سەرۆكی هەرێم كوردستان، مەسعوود بارزانی، لە نێو زۆربەی كەسایەتییە سیاسییە دیارەكانی عێراق یەكەمی بێ ڕكابەرە.

پێگەی كەناڵی ئاسمانیی ئەلبابلییە لەسەر تۆڕی ئینتەرێت، ڕاپرسییەكی بۆ دیارترین كەسایەتیی سیاسی لە عێراق بۆ ساڵی 2013 ساز داوە. لە ڕاپرسییەكەدا كە دەنگدەر ڕاستەوخۆ دەتوانێ دەنگ بدات بەو كەسایەتییە سیاسیانەی كە لە ڕیزبەندییەكەدا هاتوون و، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی تا ساتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بە بەدەستهێنانی 53%ـی دەنگەكان یەكەمی بێ ڕكابەرە و زۆر لە پێشەوەی كەسایەتییەكانی دیكەوەیە.

لە ڕاپرسییەكەدا كەسایەتییە سیاسییە دیارەكانی عێراق بە كورد، عەرەبی شیعە و سوننەوە خراونەتە نێو پێشبڕكێكەوە و وەك لە ڕیزبەندییەكەی پێگە ئەلیكترۆنییەكەی كەناڵی ئەلبابلییەدا هاتووە بارزانی زۆر لەپێش ركابەرەكانیێتی.

كە بتەوێت دەنگ بدەیت، كاتیك ئەم لینكە دەكەیتەوە لە بەشی سەرەوەی پێگەكەدا لاكێشەیەكی سوور كە لەسەری نووسراوە (استطلاع الرأی) كلیك بكە لەسەری و ئینجا لە ڕێگەی وشەی (التصویت) كە لە ژێر وێنەكانەوەیە كلیك بكە و دەتوانیت دەنگ بە یەكێك لە كەسایەتییەكان بدەیت:

http://www.albabelyia.net

هەواڵی پەیوەندیدار