پەرلەمانتارێكی كورد:لەم خولەی پەرلەمان تەنها دوو پڕۆژە یاسای گرنگ پەسەند دەكرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت:پێشبینی دەكرێت بەهۆی ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان تەنها بتوانن لەم خولەی پەرلەمان دوو پڕۆژە یاسای گرنگ پەسەند بكەن، ئەوانەش پڕۆژە یاسای بودجە و خانەنشینی.
ئازاد ئەبوبەكر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: پەرلەمان نزیكەی چوار مانگ كاتی لە بەردەست ماوە ئەگەر رێکكەوتن هەبێت دەتوانن زۆرێك لە پڕۆژە یاسا گرنگهكانی وەكو نەوت و غاز و دادگای فیدرالی و حزبەكان پەسەند بكەن، بەڵام رێکكەوتن ئەستەمە لەم خولە لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە بكرێت و دەكەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان.
ئازاد ئەوبوبەكر گوتیشی: چاوەڕوان دەكرێت لەم خولەی پەرلەمان تەنها دوو پڕۆژە یاسای گرنگ پەسەند بكرێت، ئەوانەش پڕۆژە یاسای بودجە و پڕۆژە یاسایی خانەنشینی.
ئەبوبەكر راشیگەیاند: پڕۆژە یاسای بودجە پێویستە پەسەند بكرێت لەم خولە، چونكە پەیوەستە بە ژیانی خەڵك و پڕۆژە یاسای خانەنشینیش خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆكراوە و تەنها ماوە دەنگی لەسەر بدرێت، بۆیە پێم وایە تەنها ئەم دوو پڕۆژە یاسایە گرنگە لەم خولەی پەرلەمان پەسەند دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە،بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە30/4/2014بەرێوە بچێت.




