٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگای ئەلئەنبار

سەرچاوە: KDP.info

گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای ئەلئەنبار و بە تایبەت هێرشكردنە سەر ماڵی ئەندامی پارلەمان ئەحمەد عەلوانی و دەستگیركردنی و هەروەها كوشتنی برای عەلی عەلوانی جێگەی نیگەرانین و ئێمە لە كاتێكدا كە سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەلی عەلوانی دەكەین بە پەرۆشیشەوە سەیری سەقامگیری و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو پارێزگایەدا دەكەین. هیوادارین هەرچی زووترە كۆتایی بە كێشەكانی پارێزگای ئەلئەنبار بهێنرێت. داوا دەكەین لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم پارێزگایە هەموو لایەك بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگ و لێكتێگەییشتن بگەڕێنەوە. هەر لێرەشدا ڕایدەگەیێنین كە ناكرێ بابەتی دژایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تێكهەڵی ئەو ناڕەزایەتی و داواكارییانە بكرێت كە خەڵكی ئەم پارێزگایە هەیانە و بابەتێكی ڕەوان و پێویستە گوێیان لێ بگیرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

29ـی 12ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار