٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندی بەدەپە بۆ وەرگرتنی وەڵامی نامەی ئۆجالان بەرەو قەندیل بەرێ کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل  – KDP.Info/ بۆ وەرگرتنی وەڵامی نامەی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکرانی کوردستان پەکەکە شاندی بەدەپە چوونەوە قەندیل.  پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان سڕی سورەیا ئۆندەر و پەرلەمانتاری بەدەپە پەروین بوڵدان بۆ وەرگرتنی وەڵامی نامەی ئۆجالان سەردانی قەندیلیان کردەوە، ئاژانسی هەواڵی ئاندۆلۆ بڵآویکردەوە ، کە نوێنەری بەدەپە لە ھەرێمی کوردستان جەمال جۆشکون ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندووە: شاندی بەدەپە دوای گەیشتنیان بە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە بەرەو قەندیل بەرێکەوتن. بریارە چاویان بە بەرپرسانی قندیل بکەوێت وڵامی نامەکەی ئٶجەلان وەربگرن ،  جۆشکون ئەوەشی راگەیاندووە : کە شاندی بەدەپە بۆ وەرگرتنی وەڵامی نامەی ئۆجالان بەرەو قەندیل بەرێ کەوتوون. ئۆجالان پێشتر لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری دا نامەیەکی ئاراستەی بەرپرسانی کەجەکە لە قەندیل کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی بەدەپە وەڵامی ئەو نامەیە وەردەگرێتەوە و دواتر دەخرێتەروو ،شایەنی باسە پێشتر شاندی بەدەپە رۆژی 20ی ئەم مانگە سەردانی قەندیلیان کرد و نامەی ئۆجالانیان گەیاندە بەرپرسانی کەجەکە لە قەندیل. ئێستاش وڵامەکەی قەندیل بۆ ئۆجەلان وەردەگرنەوە کە پەیوەندیدارە بە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەو وڵاتەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار