عەللاوی داوای کشانەوەی وەزیرەکانی سەر بە ئیتیلافی عێراقییە لە حکوومەت دەکات

به‌غدا– KDP.Info/ دواى ده‌ستگیركردنى په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به ئیئتیلافی عیراقییه و كوشتنى برایه‌كی له لایه‌ن هێزه‌كانی سەر بەسواتی سوپای عێراقه‌وه له پارێزگاى ئه‌نبار کە تۆمەتی تیرۆری خراوەتە پاڵ، ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى ئیئتیلافی عیراقییه داوا له وه‌زیره‌كانى سه‌ر به ئیئتیلافه‌كه‌ى کرد. له حكوومه‌تی ئێستای سەر بە نوری مالکی بكشێنه‌وه. هێزێكى سواتی سه‌ر به سوپای عیراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵى ئه‌حمه‌د عه‌لوانى، په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافی عیراقییه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى به‌رگرى عیراق كه وێنه‌یه‌كی دەستKDP.Info کەوتووە، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌وه ته‌قه له هێزه‌كه كراوه، بۆیه له وه‌ڵامدا برایه‌كی په‌رله‌مانتاره‌كه به‌ناوى عه‌لى عه‌لوانى کوژراوە و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش سه‌ربازێكى عیراقی کووشتووە و پاشان په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش ده‌ستگیر کراوە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى ئیئتیلافی عیراقییه، ئه‌مشه‌و له لێدوانێكیدا کە تۆری عەربیە نیوز بڵاویکردۆتەوە داواى له وه‌زیره‌كانى سه‌ر به ئیئتیلافه‌كه‌ى كرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له حكوومه‌ت رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى له پارێزگاى ئه‌نبار به‌ڕێوه ده‌چێت. دەزگای تیرۆر لە عێراق ئاماژەی دا کە یەکەیەکی سەربازییان لە پێناو جێبەجێکردنی داواکارییەکی دادگا بۆ دستگیرکردنی ژماریەک گومان لێکراو بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە، هەڵمەتێکی پشکنینان لەو ناوچانە دەستپێکردووە کە ئەحمەد عەلوانی تێدا نیشتەجێیە و ئامانجیان بووە ، ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە پێشتر لە گۆرەپانی مانگرتووان لە ئەنبار لە چەنگی هێزەکانی ئەمنی هەڵاتبوون. بەڵام دواتر ئەو رووداوەی لێکەوتۆتەوە.




