دوا واده بۆ گۆڕینی ناوی كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستنیشان کرا

هەولێر– KDP.Info/ کۆمسیۆن دوا واده بۆ گۆڕینی ناوی كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌رگاش به‌رووی تۆماركردنی ناوی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه ، كۆمسیۆن رۆژی 2 ی مانگی داهاتوو وه‌ك دوا واده بۆ گۆڕینی ناوی كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستنیشانده‌كات و ده‌رگاش به‌رووی تۆماركردنی ناوی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه. لە بەیاننامەیەکدا: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی واده‌ی تۆماركردنی ناوی لیست و قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتایی هاتووه. بڕیاره له‌رۆژی 30 ی مانگی نیسانی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت. كۆمیسیۆن، بڕیاریانداوه تۆماركردنی ناوی كاندیدی قه‌واره‌كانیش بۆ هه‌وڵبژاردنه تاكو رۆژی 2 ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وامی پێبده‌ن و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك بیه‌وێت ده‌توانێت ناوی كاندیده‌كانی بگۆڕێن كه‌پێشتر پێشكه‌شی كۆمسیۆنیان كردووه. هاوكات كۆمسیۆن لە بەیاننامەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌رگای پێشكه‌شكردنی داواكارییان بۆ ئه‌و كه‌سانه كردۆته‌وه كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدان و به‌رپرسی ناساندن و پێدانی كارتی ده‌نگدان له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن كاربكه‌ن.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی 14رۆژیان ده‌ستنیشانكردووه‌و له رۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تاكو 11ی مانگی داهاتوو ده‌خایه‌نێت.




