دابەشكردنی پارەی قەرەبووی شیری منداڵان دەكەوێتە ساڵی نوێ

هەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوبەری پسولەی خۆراكی هەولێرئاشكرایكرد،بەهۆی حیساباتی كۆتایی ساڵ دابەشكردنی پارەی قەرەبووی شیری منداڵان دەكەوێتە ساڵی نوێ.
دارا دزەیی بەرێوبەری پسولەی خۆراكی هەولێر بەkdp.info راگەیاند:لیستی ناوەكانمان بەدەست گەیشتووە بۆ دابەشكردنی پارەی قەرەبووی شیری منداڵان،بەڵام تاوەكو ئێستا پارەكەمان بەدەست نەگەیشتووە وتەنها ماوە رەوانەی بانك بكرێت ودواتر دابەشی بكەین.
دارا دزەیی گوتیشی:هۆكاری نەگەیشتنی پارەكەش ئەوەیە،كە كۆتایی ساڵە،چونكە هەموو كۆتایی ساڵێك بەهۆی حیساباتی خیتامی خەرجیاتەكان رادەگیرێن،بۆیە رەنگە بكەوێتە ساڵی نوێ.
دزەیی ئەوەشی خستە ڕوو،بۆ هەرمنداڵێك مانگانە 14هەزارو500دیناری پێدەدرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد،لەمانگی1/ 3/2012تاوەكومانگی1/ 10/2013 شیری منداڵان نەدراوە،بۆیە لەبڕی ئەو شیرەی نەدراوە پارەیان پێدەدرێت.




