ئەگەری دەستگیر كردنەوەی سەباحەت توونجەل لە ئارادایە

ئەنقەرە-KDP.info/ دادگای باڵای توركیا بە تاوانی ئەندامبوونی لە پەكەكە سزای هەشت ساڵ و نۆمانگی زیندانی كردنی بە سەر پەرلەمانتاری كورد و هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان سەباحەت توونجەلدا سەپاند.
دادگای سزای قورسی ژمارە 10ی ئەستەنبۆڵ لە بڕیارەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ دادگا سەلمێندراوە سەباحەت توونجەل پەرلەمانتار و هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان ئەندامی پەكەكەیە، بۆیە بڕیار دراوە سزای هەشت ساڵ و نۆمانگ زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت.
ئەگەر دوای خوێندنەوەی ئەو سزایە لە پەرلەمانی توركیا، بە كۆ دەنگ مافی حەسانەی سەباحەت توونجەل هەڵبوەشێنرێتەوە ئەوا ناوبراو دووبارە زیندانی دەكرێتەوە.
سەباحەت توونجەل پێشتریش بە تاوانی ئەندامبوون لە پەكەكە زیندانی كرابوو، بەڵام بە هۆی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمان لە زیندان ئازاد كرا.




