٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نزیكەی پازدە لە سەدی دانیشتوانی ئێران نەخوێندەوارن

سەرچاوە: KDP.info

ئێران- KDP.info/ سەرۆكی دەزگای نەهێشتنی نەخوێندەواری ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی میهری ئێرانی رایگەیاند كە بە پێی دوایین سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، كە 67 ملیۆن و 681 هەزار كەسە، 57 ملیۆن و 361 هەزار كەس خوێندەوارەن.

هەروەها سەرۆكی دەزگای نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ئێران رایگەیاند كە 9 ملیۆن و 719 هەزار كەس لەو وڵاتە نەخوێندەوارن، كە بە پێی ئەم رێژەیە هەشتا و پێنج لە سەدی دانیشتوانی ئەو وڵاتە خوێندەوارن و لە بەرامبەریشدا چواردە پۆینت چوار لەسەدی دانیشتوانی ئەو وڵاتە نەخوێندەوارن.

جێی باسە پێشتر عەلی رەزا عەلی ئەحمەدی وەزیری پێشووی پەروەردە و فێركردنی ئێران ئاماژەی موژدەی ئەوەی بە گەلی ئێران دابوو كە لە ماوەی چوار سالی داهاتوودا جەژنی كۆتایی هاتنی نەخوێندەواری لە زۆربەی شارەكانی ئێران ئەنجام دەدرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار