تاوەكو ئێستا هەشت گەنجی سنوری هەڵەبجە لە سوریا كوژراون

هەڵەبجە-تایبەت بەKDP.info/ قایمقامی قەزای هەڵەبجە ئاشكرایكرد، تاوەكو ئصستا هەشت گەنجی قەزای هەڵەبجە و دەوروبەری لە وڵاتی سوریا كوژراون.
گۆران ئەدهەم رەحیم قایمقامی قەزای هەڵەبجە بەkdp.infoراگەیاند: ئاماری چوونی گەنجانی هەڵەبجە بەردەوام لەگۆڕان دایەو بەپصی دواین ئامار نزیكەی 40گەنجی ئەو سنورە چوونەتە سوریا بەمەبەستی جیهاد كردن، بەڵام زۆرینەیان گەراونەتەوە و تەنها15گەنج ماون لە سوریا.
گۆران ئەدهەم گوتیشی: تاوەكو ئصستا هەشت گەنجی سنوری هەڵەبجە كە چونەتە سوریا لەو وڵاتە كوژراون، ئەمەش تەنها ئاماری سنوری ئەوانەو لە شوصنەكانی دیكەی كوردستانیش ژماریەیەك گەنج چونەتە سوریا.




