لهبارهی رهوشی مهسیحییهكانهوه، وهزارهتی ئهوقاف وهڵامی رێكخراوێكی ئهمهریكایی دهداتهوه

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەناحەقی وناتەواوی راپۆرتێكی رێكخراوی(ئۆپن دۆرز)مەسیحی-ئەمریكی
راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
رێكخراوی(ئۆپن دۆرز)ی ئەمریكا كەرێكخراوێكی مەسیحی-جیهانیە و بارەگای سەرەكی لەئەمریكایە و لە(60)دەوڵەتی دنیا كار و چالاكی هەیە و گرنگی بە رەوش و بارودۆخی مەسیحیەكانی جیهان دەدات و لەكۆتایی هەموو ساڵێكدا راپۆرتێك لەسەر رەوشی مەسیحیەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە،لەدوا راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بەرەوشی مەسیحیەكانی جیهان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كەئێستا زیاتر لە 100ملیۆن مەسیحی لەجیهاندا لەژێر هەرەشەدان و دەچەوسێنرێنەوە و بەپێی راپۆرتەكەش عیراق چوارەم خراپترین دەوڵەتە لەدوای كۆریای باكور و سعودیە و ئەفغانستان لەبارەی چەوساندنەوەی مەسیحیەكان،
لەسەر ئەم راپۆرتەی رێكخراوە مەسیحیە ئەمریكیەكە مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی كەچۆن لەباسكردنی عیراق وەك یەكێك لەخراپترین دەوڵەتەكانی جیهان لەچەوساندنەوەی مەسیحیەكاندا هیچ ئاماژەیەك بۆ جیاوازی هەرێمی كوردستان لەناوچەكانی دیكەی عیراق نەكراوە چونكە هێشتا هەرێمی كوردستان لەروی یاساییەوە بەشێكە لەدەوڵەتی عیراق،
لەكاتێكدا لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە لەساڵی 2003وە هەتا ئێستا زیاتر لە 50هەزار مەسیحی لەناوەراست و باشووری عیراقەوە لەترسی ژیان و گوزەرانیان هاتونەتە هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی رەسمی و جەماوەری هاوكاری و هاوسۆزیەكی زۆریان پێشكەش كراوە و زۆر بەئارامی لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمدا نیشتەجێبوون و تەنانەت ئیمام و خەتیبی مزگەوتەكانی كوردستان لەوتاری هەینی و بۆنە جیاجیاكاندا داوایان لەموسڵمانانی كوردستان كردوە بەهانای ئەو خێزانە مەسیحیانەوە بچن كە بەهۆی هەرەشە لەسەر ژیانیان هانایان بۆ كوردستان هێناوە ،مەریوان نەقشبەندی لەدرێژەی وەڵامدانەوەی ئەم راپۆرتەی رێكخراوی (ئۆپن دۆرز)مەسیحی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە لە10ساڵی رابردودا یەك مەسیحی لەهەرێمی كوردستاندا بەهۆی بیروباوەڕ و مەسیحیبوونی پەنجەی خوێنی لێنەهاتوە و نەچەوسێنراوەتەوە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە گوندەكانیان دروستكراوەتەوە و هەمیشە جێگای بایەخی سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون،ب
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم تەئكیدیشی كردەوە كەمەسیحیەكانی كوردستان لەژیانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری كوردستان بەقەبارەی خۆیان بەشداریان هەیە و سەرسوڕمانی خۆی لەبێدەنگی مەسیحیەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو رێكخراوە مەسیحیە خێرخوازیانەی كەلەهەرێمی كوردستان كاردەكەن دەربڕی بەرامبەر ئەم ناحەقیەی كە لەراپۆرتەكەی رێكخراوی(ئۆپن دۆرز)دا بەرامبەر حكومەت و خەڵكی كوردستان كراوە و هیوای خواست مەرجەعە ئاینیەكان و ناوەندە سیاسی و رۆشنبیریە مەسیحیەكانی كوردستان لەسەر ئەم راپۆرتە بەدەنگ بێن، مەریوان نەقشبەندی لەكۆتایی رونكردنەوەكەیدا تەئكید دەكاتەوە كەوا ئەم سەرسوڕمان و نارەزاییەی خۆی و وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەرامبەر راپۆرتی رێكخراوە مەسیحیە -ئەمریكیەكە دەگەیەنێتە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و مەسیحیە دۆستەكانی كورد لەئەمریكا و جیهان و میدیا و كەناڵەكانی راگەیاندن وكونسولخانە و نوێنەرایەتی وڵاتانی دنیا لەهەرێمی كوردستان.




