٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێكی فراكسیۆنی عێراقییە دەستگیركرا و ژمارەیەك پاسەوانیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

رومادی - KDP.info/ سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند كە هێزێكی ئەمنی ئەحمەد عەلوانی ئەندامی ئیئتیلافی عێراقییەیان دەستگیركرد دوای كوژران و بریندار بوونی 15 كەس لە پاسەوانان و خانەوادەكەی لەناوەراستی شاری رومادی، دوای ئەم رووداوەش قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەم شارە راگەیەندرا .

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پرۆسەیەكی گەران و پشكنین لەلایەن هێزێكی سوپا لەگەڵ پاسەوانانی ئەحمەد عەلوانی لەناو ماڵەكەی لەناوچەی ئەلبو عەلوان ناوەراستی شاری رومادی رووبەرووی یەكتر بوونەوە و پێكیاندادا لە ئاكامدا پێنج لە پاسەوانانی و برای كوژران و دەی دیكە بریندار بوون كە لەنێو برینداراندا منداڵیشی تێدا بووە . دواتر هێزە ئەمنییەكە ئەحمەد عەلوانییان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆتەوە .

 بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ دەزگا ئەمنییەكان لە رومادی قەدەغەكردنی هاتوچۆیان راگەیاندووە، بڕیاریشە هۆزەكانی ئەم پارێزگایە كۆبوونەوەیەكی بە پەلە ئەنجام بدەن بەمەبەستی تاوتۆیكردنی ئەم رووداوە .

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار