٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە رێوەڕەسمێكی جەماوەری یادی سیاسەتمەداری كورد شەرافەدین ئەلچی کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

جزیرە-KDP.info/ لە یادی یەك ساڵەی كۆچی دواییدا، یادی سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری كوردی باكووری كوردستان شەرافەدین ئەلچی کرایەوە.

رۆژی هەینی لە شاری جزیرە لە پارێزگای شڕنەخی باكووری كوردستاندا بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەر و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، یادی سیاسەتمەدارو پەرلەمانتاری كوردی باكووری كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی بەشدار، شەرافەدین ئەلچی لە سەر گۆڕی خۆی لە جزیرە کرایەوە.

لەو مەراسمەدا سەرەڕای خۆلەکێک راوەستان بۆ گیانی شەهیدانی كورد و كوردستان، سورەتی فاتیحە خوێندرایەوە و دواتر چەندین دەستە گوڵ لە سەر گۆڕی ئەلچی دانران و چەندین گوتار لە بارەی ژیان و تێكۆشین و خەباتی شەرافەدین ئەلچیدا پێشكەش كران.

شەرافەدین ئەلچی یەكێك لە سیاسەتمەدارە چالاكەكانی باكووری كوردستان بوو كە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بە رێبازی ئاشتییانە هەوڵی زۆری دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار