٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: دوو رێگا لە بەردەم توركیادا ماوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداری كردنی لەرێوەڕەسمێكی زانكۆی ساقاریادا باسی دوا پێشهات و رووداوە سیاسییەكانی توركیای كرد و گوتی: دوو رێگا لە بەردەم توركیا ماوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریكردنی لە رێوەڕەسمێكی زانكۆی ساقاریادا گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی پێشهات و رووداوە سیاسییەكانی توركیای كرد و گوتی: توركیای ئەمڕۆ دوو بژاردەی لە پێشە، یا دەگەڕێتەوە بۆ توركیای رابردوو كە ئەمە ئامانجی سەرەكی نەیارانی توركیا و خەڵكی توركیایە، ئەگەر توركیا بگەڕێتەوە بۆ توركیای رابردوو دووبارە شەڕ، ئاژاوە و نائارامی باڵ بە سەر توركیادا دەكێشێت و توركیا و خەڵكی توركیا زەرەرمەند دەبێت.

رێگای دووەمی بەردەم توركیا دامەزراندنی توركیایەكی نوێیە، ئەگەر توركیایەكی نوێ دامەزرێت، ئەوا پلان و نەخشەی ناحەز و نەیارانی توركیا پووچەڵ دەكرێتەوە، خەڵكی توركیا نۆقمی بەختەوەری و خۆشی دەبێت. بۆیە دەبێ خەڵكی توركیا بۆ خۆی بڕیار بدات كە ئایا توركیای رابردووی دەوێ یا توركیای نوێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار