٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەزگین تانڕیكوڵو: تا بكۆژانی رۆبۆسكی ئاشكرا نەكرێن با كەس باسی ئاشتی نەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/جێگری سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) سەزگین تانڕی كوڵو بە بۆنەی دووەمین ساڵی كۆمەڵكۆژیەكەی رۆبۆسكی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرە ساز كرد و گوتی: تا بەرپرسیارانی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی ئاشكرا نەكرێن با كەس باسی ئاشتی لە توركیا نەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە سەزگین تانڕكوڵو رایگەیاند تا ئەو كاتەی بەرپرسیارانی كۆمەڵكۆژیەكەی رۆبۆسكی ئاشكرا نەكرێن با كەس باس لە ئاشتی نەكات. دوو ساڵ بە سەر كۆمەڵكۆژیەكەی رۆبۆسكێدا تێپەڕی بەڵام تا ئێستە حكومەت بۆ ئاشكرا كردنی بەرپرسانی ئەو كۆمەڵكۆژییە هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە.

سەزگین تانڕی كوڵو ئاماژەی بەوە كرد كە رۆبۆسكی گەرەنتی كردنی ئاشتی توركیایە بۆیە تا بەرپرسیارانی رۆبۆسكی ئاشكرا نەكرێن ئاشتی لە توركیا بەرقەرار نابێت. حكومەتی توركیا لە بەرامبەر كۆمەڵكۆژیەكەی رۆبۆسكی زۆر كەم تەرەخەم بووە و بگرە وردە وردە دەیەوێ ئەو كۆمەڵكۆژییە لە بیری رای گشتی بباتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار