ئه‌مریكا نایەوێت گروپی ئیخوان موسلمینی میسر بخاته لیستی تیرۆره‌وه

قاهیرە– KDP.Info/ حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیاز نییه گروپی ئیخوان موسلمینی میسڕ بخاته لیستی تیرۆره‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه: باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیاز نییه گروپی ئیخوان مسلمین بخاته لیستی تیرۆره‌وه، ته‌نانه‌ت له ئێستادا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌مباره‌یه‌وه له ئارادانییه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌نیاز نییه هیچ جۆره رێوشوێنێك له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسڕ بگرێته به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه له‌دژی ئیخوان موسلمین ده‌ستیان پێكردووه. چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێستا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی میسر كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین و رێكخستنه‌كانی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات . ناساند.لەلایەکی دیکەوە :گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران میسر ھانی سەلاح لە کنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەو 17وڵاتە عەرەبییەی كە ساڵی 1998پەیمانی شەڕی دژەتیرۆریان واژۆكردووە لەوە ئاگادار كردووە كە كۆمەڵی ئیخوانی خستووەتە نێو لیستی تیرۆرەوە. شایەنی باسە: حکوومەتی میسر پێشتر رایگەیاندبوو کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لە سەر داوای خەڵك ئەو بریارە دەركراوە، پێش ئەو بڕیارە لێكۆڵینەوەیەكی زۆر بەرفراوان ئەنجامدرا، خەڵك داوایكرد ئەو كۆمەڵە وەكو كۆمەڵێكی تیرۆریست بناسرێ.




