لەماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتەهەرێمی كوردستان

هەولێر– KDP.Info/ لەماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار بۆ گەشتكردن روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە، نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە KDP.Infoرایگەیاند: لەماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار بۆ گەشتكردن روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بە رێژەی لەسەدا چل و چوار زیادی كردووە.گووتەبێژەكەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی دووهەزار و دوانزەدا، دوو ملیۆن و دووسەدو حەڤدە هەزار گەشتیار روویان لەهەرێمی كوردستان كردبوو، كە پشكی شێر لە گەشتیاران لەناوەڕاست و خوارەووی عێراق هاتوونو دواتر ئێرانو توركیاو وڵاتانی تر لە ریزبەندیەكەن. هاوكات نادر رۆستی ئاشكرایكرد: بەمەبەستی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ناساندنی شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێم بە گەشتیارانی جیهان تەرخان كردووە، هەروەك كۆمەڵێك پڕۆژەی گەشتیاری لە ساڵی دووهەزارو چواردەدا دەخرێنە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە. نادر ڕۆستی ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی گەشتوگوزار بۆ ساڵی دووهەزارو چواردەدا، شەست و حەوت پڕۆژەی گەشتیاری دیزاین كراونو لەو ساڵەشدا جێبەجێ دەكرێن




