٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای توركیا نایەوێ بكەوێتە نێو مشتومڕی سیاسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ بە پێی راگەینراوی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا، سوپا نایەوێ بە هیچ شێوەیەك بكەوێتە نێو مشتومڕی سیاسییەوە، ئەگەر پرسێكی یاسایی لە بارەی سوپا یا ئەندامانی سوپا هەبێ ئەوا سوپا گرێدراوی پیوانەكانی دەوڵەتی یاسا دەبێ و چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی پرۆسەی یاسا و دادوەری دەكا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەینراوەدا باسی ئەوە كراوە، بە هۆی ئەو لێكۆڵینەوەیە كە چەند رۆژێكە لە توركیا بەردەوامە، چەند كەناڵێكی راگەیاندن چەندین هەواڵ و راپۆرتیان لە بارەی سوپایەوە بڵاوكردووەتەوە، ئێمە وەكو سەرۆكایەتی ئەركان و سوپا، ئەو ئەركانەی لە لایەن یاسایەوە بە سوپا بە دوور لە هەر جۆرە بیروڕایەكی سیاسی جێبەجێ دەكا و بە هیوای پێشكەش كردنی خزمەتی زیاتر بە گەلی تورك كار و ئەركی خۆی جێبەجێكردووە. سوپا بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆی پایبەندی ئەو یاسا و ریسایانەیە كە لە دەستووری بنەڕەتیدا ئاماژەیان پێكراوە.

بۆیە سوپا لە كاتی بەڕێوە چوونی پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە چەند ئەندامێكی خانەنشینكراوی خۆی رێزی لە سەروەری یاسا و سەربەخۆیی یاسا گرتووە. سوپا چاودێری ئەو پرۆسانە دەكا، بەڵام بۆ رێزگرتن لە سەروەری یاسا و پێشەل نەكردنی سەروەری یاسا خۆی تێكەڵی هیچ جۆرە مشتومڕێك ناكا.

هەواڵی پەیوەندیدار