ئەندامێکی مەجلیسی شورا : داهاتی شارە کوردستانیەکان لە شارەکانی دیکەی ئێران سەرف دەکرێت

تاران– KDP.Info/ به‌شێک له داهاته‌کانی شارەکانی کوردستانی ئێران بۆ پارێزگاکان دیکه‌ی ناوەراست و باکوور ی ئەو وڵاتە ته‌رخان ده‌کرێت . سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی کوردستان له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، لە وتەیەکیدا کە دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران بڵاوکردەوە. داهاته‌کانی پارێزگای کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتره له تێچووی ئه‌و پارێزگایه و به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆر له داهاته‌کانی کوردستان ده‌ڕژێته خه‌زێنه‌ی وڵات و بۆ پارێزگاکانی دیکه ته‌رخان ده‌کرێت. سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه و دیوانده‌ره و کامیاران کە بەرەگەز کورد نییە له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی دوێنی پێنجشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای به‌رنامه‌ڕێژی و گه‌شه‌ی کوردستان، رایگه‌یاند: به له به‌رچاو گرتنی گه‌ڵاڵه‌ی یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2014که له لایه‌ن حکوومەتی حەسەن رووحانی راده‌ستی مه‌جلیس کراوه زۆربه‌ی داهاته‌کانی پارێزگا بێبه‌شه‌کان له‌وانە شارەکانی کوردستان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ بەرژەوەندی پارێزگا پێشکه‌وتووه‌کانی دیکەی وڵات. کەئەمش پێویستی بە چاو خشاندنەوە هەیە،عه‌له‌وی گوتیشی: پارێزگاکانیی کوردستان له به‌شی داهاته‌کانیدا پله‌ی 22ی هه‌یه به‌ڵام بۆ تێچوو پله‌ی 17ی وڵاتی هه‌یه‌و ئه‌وه له کاتێکدایه که بۆ دابه‌ش کردنی گوژمه‌کان ده‌ڕواته پله‌کانی ئاخر و هه‌موو داهاته‌کانی کوردستان به خۆدی ئه‌و پارێزگایته‌رخان ناکرێت و به‌و شێوه‌یه ده‌بینین که گه‌شه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رانبه‌ر و دادپه‌روه‌ری له کوردستان نایێته دی. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی کوردستان له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی جه‌ختیشی کردەوە: کەپرۆژە یاسایی بودجه‌ی 2014ی ئێران کێشه‌ی زۆری تێدایه و ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ کوردستان که جێگری به‌رنامه‌ڕێزی و پلان داڕشتن و چاوه‌دێری سه‌رۆک کۆمار بڕیاره بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و که‌موکۆڕیانه بۆ کوردستان سه‌فه‌ر بکات.




