٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارتی داد و گەشەپێدان سێ پەرلەمانتار و ئەندامی خۆی دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  بە مەبەستی دەركردنیان لە ئاكەپە پارتی، سكاڵایەك لە دژی دوو پەرلەمانتاری شاری ئیزمیر ئەرتوغروڵ گونای، ئەرداڵ كاڵكان و پەرلەمانتاری ئەنقەرە هالوك ئۆزداڵگا لە لێژنەی دسیپلینی ئەو پارتەدا تۆماركرا.

بە پێی راگەینراوێكی كۆمیتەی ناوەندی ئاكەپە، بە هۆی پایبەند نەبوونی هەر سێ پەرلەمانتار ئەرتوغروڵ گونای، ئەرداڵ كاڵكان و هالوك ئۆزداڵگا بە دیسپلین، سیاسەت، پیوان، پێشەڵكردنی بڕیارەكانی حكوومەت، و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی پارتی و حكوومەت بۆ دەركردنیان لە پارتی رەوانەی لیژنەی دیسپلینی پارتیمان كراون.

دوێنێ چوار وەزیری ئاكەپەیش بە هۆی تێوەگڵانیان لە گەندەڵی دەستیان لە كاركێشایەوە و سەرۆك وەزیرانی توركیاش لە كابینەی حكوومەتەكەی خۆیدا چەندین گۆڕانكاری ئەنجام دا و چەند وەزیرێكی نوێی دەستنیشانكرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار