٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كوڕی ئەردۆغانیش لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگڵاوە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info/ دادوەری گشتیی توركیا پۆلیسی ئەو وڵاتەی بە سەرپێچیكردن لە بڕیارەكانی دۆسیەی بەگژداچونەوەی گەندەڵی دارایی تاوانبار كرد. لە نوێترین پێشهاتەكان دا بیلال ئەردۆغان كوڕی سەرۆك وەزیرانیش بەو دۆسیەیە تۆمەتبار كراوە.

قەیرانی پرسی گەندەڵی لە توركیا لەچوارچێوەی تێوەگڵانی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر بووە. دادوەری گشتی توركیا رایگەیاند كە پۆلیسی ئەو وڵاتە لە بەدواداچون و جێبەجێكردنی ئەركەكەی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تێوەگڵاوی لە گەندەڵی كەمتەرخەم بووە.

موعەمەر ئاكاش كە یەكێكە لە دادوەرانی دسیەی گەندەڵی بە رۆژنامەوانانی توركیای راگەیاند كە لەلایەن وەزیری نوێی دەوڵەت لەسەر كارەكەی لادراوە و هوشداری ئەوەشی دا كە پۆلیسی توركیا پێشێلی بریارەكانی دەستگیركردنی تاوانبارن كردووە.

لەلایەن خۆیەوە دادوەری گشتی توركیا رایگەیاند كە بەهۆی ئاشكراكردنی زانیارییە نهێنییەكان موعەمەر ئاكاش لەسەر كارەكەی لادراوە.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار