رێکخراوێکی ئەمەریکی : عێراق چوارەم خراپترین دەوڵەتە لەبارەی چەوساندنەوەی مەسیحییەكان

هەولێر– KDP.Info/ لە دوا ئامارێکی رێکخراوێکی ئەمەریکیدا عێراق چوارەم خراپترین دەوڵەتە لەدوای كۆریای باكوور و سعودییە و ئەفغانستان لەبارەی چەوساندنەوەی مەسیحییەكان، ئاماژە بە مامەلەی باشی هەرێمی کوردستان لەرووی دابین کردنی ئەمن و ئاسایش بۆ مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەنەی لەدەرەوەی هەریمی کوردستانیش هاتوون، مەریوان نەقشبەندی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند : لەماوەی 10ساڵدا 50هەزار مەسیحی لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی توندوتیژی و ئەو هەڕەشانەی لێیان دەكرێت هاتوونەتە هەرێمی كوردستانو نیشتەجی بوون. حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری تەواوی ئەم مەسیحییانەی کردووە، بەڵێم بەداخەوە لەو ئامارەدا ئاماژە بەهەرێمی کوردستان نەدراوە، بەپێی رێكخراوی (ئۆپن دۆرز)ی ئەمریكا كە رێكخراوێكی مەسیحی جیهانییەو بارەگای سەرەكی لەئەمریكایەو لە 60دەوڵەتی دنیا كار و چالاكی هەیەو گرنگی بەڕەوشو بارودۆخی مەسیحییەكانی جیهان دەداتو لەكۆتایی هەموو ساڵێكدا راپۆرتێك لەسەر رەوشی مەسیحییەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە. لەدوا راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بەرەوشی مەسیحییەكانی جیهان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئێستا زیاتر لە 100ملیۆن مەسیحی لەجیهاندا لەژێر هەڕەشەدان و دەچەوسێنرێنەوە. بەپێی راپۆرتەكەش عێراق چوارەم خراپترین دەوڵەتە لەدوای كۆریای باكوورو سعودییەو ئەفغانستان لەبارەی چەوساندنەوەی مەسیحییەكان. لەمباریەوە مەریوان نەقشبەندی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە KDP.Info راگەیاند: جێگای داخە کە ئەم رێکخراوە ئەمریکییە بە بێ ئەوەی جیاکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکات، لەرووی پارستنی گیانیان و مامەڵەکردن لە گەڵ مەسیحییەکان، تەنها ئاماژەی بە باردۆخی خراپی مەسیحییەکان لە ناوەراست و باشووری عێراق کردووە، کە دەکرا لەو ئامارەدا باس لە بارودۆخی باشی مەسیحییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات.چونکە لەماوەی 10ساڵدا 50هەزار مەسیحی لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی توندوتیژی و ئەو هەڕەشانەی لێیان دەكرێت هاتوونەتە هەرێمی كوردستانو لێرە نیشتەجی بوونە.




