کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان 5یاسای تایبەت بەھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی دەرکرد

هەولێر– KDP.Info/ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق 5یاسای تایبەت بەھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی دەرکرد. لەوبارەیەوە عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەکانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق،بە KDP.Infoی راگەیاند: ھەموو ھەڵبژاردنێک پێویستی بەیاسا ھەیە، بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بگۆڕین بەشێوەیەکی کردەیی و لەناو کۆمیسۆندا ھەڵدەستین بەدەرکردنی سیستم لە ھەر بوارێکدا، بۆ نموونە سیستمی تایبەت بەنوێکردنەوەی دەنگدەران، تۆمارکردنی قەوارەی سیاسیەکان و ھاوپەیمانی و کاندیدەکان و سیستمی تایبەت بەبانگەشەی ھەڵبژاردن. دوای داواكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆمسیۆن بە فەرمی ڕەزامەندی پیشان دا. پێشتریش سەربەست مستەفا، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە لە هەولێر سازیکرد .ڕایگەیاند: هەرچەندە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەو وادەیەی کەحكومەت داوای كردووە كە 30/4/2014ە وادەیەکی قورسە، بەڵام بەپێی ئەوەی كە حكوومەت جارێكی دیکە داوای ئەنجامدانی كردووە، ناچارین پابەند بین پێیەوەی.




