بە مووشەك هێرش كرایە سەر ئەندامانی موجاهیدینی خەلقی ئێران و 3 ئەندامیان كوژران

عێراق - KDP.info/ بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی بە مووشەك هێرش كرایە سەر سەربازگەی لیبرتی كە ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدی خەڵقی بەرهەڵستكاری ئێران تێدا نیشتەجێن و لە ئاكامیشدا ژمارەیەكیان لێ كوژراو برینداربوون.
سەرچاوەكە روونیكردەوە، نزیكەی 20 مووشەك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ئاراستەی سەربازگەی لیبرتی كرا و لە ئاكامدا 3 ئەندامی موجاهیدی خەڵق كوژران و ژمارەیەكی دیكەشیان لێ برینداربوو و هاوكات گروپێكی ملیشیای شیعە كە ناوی لە خۆی ناوە جەیش و ئەلموختار بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشە مووشەكییەكە بۆ سەر سەربازگەی لیبرتی راگەیاند.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا بە تووندی هێرشە مووشەكییەكەی بۆ سەر سەربازگەی لیبرتی كە موجاهیدی خەڵقی بەرهەڵستكاری ئێرانی تێدا نیشتەجێن كرد و رایگەیاند: پێویستە لەسەر حكوومەتی عێراق هەنگاوی زیاتر بۆ پاراستنی نیشتەجێبووانی ناو سەربازگەی لیبرتی بگرێتە بەر. پێشتریش بۆ چەند جارێك هێرشی لەو جۆرە كراوەتە سەر سەربازی لیبرتی.




