ئەمەریكا مووشەكی جۆری هێلڤایەر و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەداتە عێراق

بەغدا - KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەمەریكا بە دەیان مووشەكی جۆری هێلڤایەر زەمینی - ئاسمانی و ڕەوانەی عێراقی كردووە و لە سەرەتای ساڵی تازەشەوە ئەمەریكا فڕۆكەی بێ فرۆكەوانی جۆری ئیگڵ رەوانەی حكوومەتی عێراقی دەكات .
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمەریكاش ئامانج لە ڕەوانەكردنی ئەو دەیان مووشەك و فرۆكە بێ فرۆكەوانەیە بۆ عێراق بۆ لە ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە.
وەك ئەو گەورە بەرپرسانەی ئەمەریكا تا ئێستە واشنتۆن 75مووشەكی جۆری هێلڤایەری ڕەوانەی عێراق كردووە و لە سەرەتا ساڵی تازەشەوە بە دەیان فرۆكەیبێ فڕۆكەوانی ئەمەریكا رەوانەی عێراق دەكات، بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق بتوانێت رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە و گروپە هاوشێوەكانی بە یەكجاری لەناو بەرێت، بەڵام هێشتا ئەمە لەلای گەورە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق پشتڕاست نەكراوەتەوە.




