٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی میسر بە فەرمی ئیخوان موسلیمینی وەك گروپێكی تیرۆریستی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە - KDP.info/ حكوومەتی میسر بە فەرمی ئیخوان موسلیمینی بە گروپێكی تیرۆریستی راگەیاند ئەمەش دوای ئەوەی ئیخوان موسلیمین بەو تەقیینەوەیە تۆمەتبار كرا كە لە دوو رۆژی رابردوو لە شاری دەقهلیەی باكووری شاری قاهیرە روویداو بە هۆشیەوە 16 كەس كوژران و 140دیكەش برینداربوون.

راگەیاندنی ئیخوان موسلیمین وەك گروپێكی تیرۆریستی لە بەیاننامەیەكی فەرمی هات كە حكوومەتی میسر بڵاوی كردەوە و رایگەیاند: ئێستا ئیخوان موسلیمین لەلای حكوومەتی میسر گروپێكی تیرۆریستییەوە هەروەها حكوومەتی میسر دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هەوڵەكانیان زیاتر بۆ لە ناوبردنی گروپە تووندڕەوە تیرۆریستییەكان لەو وڵاتە دەخەنە گەڕ.

پێشتریش حازم بەبلاوی سەرۆكی حكوومەتی كاتی میسر لە لێدوانێكدا و لە سەروبەندی تەقیینەوەكە ئیخوان موسلیمینی بە گروپێكی تیرۆریستی لە قەڵەم دا.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی‌ لەكۆشكی‌ سپییەوە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی‌ باراك ئۆباما تێبینی‌ خۆی‌ هەیە لەسەر هەڵوێستی‌ كۆمەڵی‌ ئیخوان موسلمین، بەتایبەت دوای‌ لادانی‌ محەمەد مورسی‌ لەپۆستی‌ سەرۆك كۆماری‌، بەڵام ئامادە نییە كۆمەڵەكە بخاتە ناو لیستی‌ تیرۆریستانەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی‌ بەوەشكرد، ئەمەریكا لەگەڵ ئەوەدانییە وەك كۆمەڵەیەكی‌ تیرۆریستی‌ مامەڵە لەگەڵ ئیخوان بكرێت، هاوكات بڕیارەكەی‌ حكومەتی‌ میسریش كاریگەری‌ نابێت لەسەر پەیوەندییەكانی‌ نێوان میسرو ئەمەریكا.

هەواڵی پەیوەندیدار