٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشوازی لە دەستپێشخەرییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info /  لە راگەیاندراوێکیدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان      KDP.info ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری لە دەستپێشخەرییە نوێیەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکات، لەئەنجامی ئەو سەردانەی دوێنێ بۆ بەغدا ئەنجامی داو دەستپێشخەرییەکە بە هەنگاوێکی سیاسی و دیبلۆماسی دادەنێت. ئەمەش دەقی راگەینداراوەکەی ئەمەریکایە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێشوازی لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی (25ی كانونی یەكەم) نێوان سەرۆك وەزیران نوری مالیكی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات. بەتوندی پشتیوانی لەهەوڵەكانی هەموو لایەك دەكەین بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە جێگەی رەزامەندی هەردوولا بێت بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت و بەشكردنی داهاتەكەی بە یەكسانی لە گەڵ هەموو عێراقییەكاندا بەپێی دەستوری عێراقی. ئێمە زیاتر هانی هەموو لایەك دەدەین كەوا وەكو هەنگاوێكی ئەرێنی بۆ پێشەوە لە كۆبوونەوەكانی دوێنێ (25ی كانونی یەكەم)بڕوانن و بەردەوامی بە تێكەڵكێشی چالاكانەیان بدەن بۆ بەرەوپێشردنی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو هاونیشتیمانیانی عێراق بەڕێگایەك كەوا سەقامگیری عێراقێكی یەكگگرتوو فیدراڵ تۆكمەبكات.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەهەمان شێوە پێشوازی لەسەردانی گرنگی دوێنێی (25ی كانونی یەكەم)سەرۆك وەزیرانی ئوردن، عەبدوللا ئەلنسور و ژمارەیەك لە وەزیرانی ئوردنی بۆ بەغداد دەكات، بۆ گفتوگۆكردنی هەماهەنگی لەبواری ئاسایش و ووزە و بازرگانی، بەتایبەتیش بۆری نەوتی هاوبەش و پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر. وەكو هاوشانێكی بەردەوام بۆ كۆماری عێراق و شانشینی ئوردن، ویلایەتە یەكگرتوەكان ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی زیاتری بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشە زۆرەكانمان لە هەفتەو مانگەكانی داهاتوودا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار