ڕۆژنامەی زەگاردیان: بەشار ئەسەد بریندارە

ڕۆژنامەى زەگاردیانى ئینگلیزى ئەوەی بلاو كردۆتەوە كە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆمارى سووریا لە تەقینەوە بەهێزەكەى دوێنێ چوارشەممەی بارەگاى ئاسایشی نەتەوەیی دیمەشقی پایتەخت بریندار بووە و ئەسماى خێزانیشى ڕەوانەى ڕوسیا كردووە.
بەپێى ئەو هەواڵەى ڕۆژنامەكە بەشار ئەسەد لە تەقینەوە بەهێزەكەى بارەگاى ئاسایشی نەتەوەیی بریندار بووە و بەفرۆكە گوازراوەتەوە بۆ شارى لازقیە و دوابەدواى هێرشەكەش ئەسەد، ئەسما ئەسەدى خێزانى ڕەوانەى ڕوسیایە كردووە.
ئەگەرچی تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی رەسمی ئەم هەوالەیان پشت راست نەكردۆتەوە، جگە لە ریاز ئه‌سعه‌د فه‌رمانده‌ی سوپای سوریای ئازاد نەبێت كە له لاپه‌ڕه‌ی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هەوالەكە پشت راست دەكاتەوە و رایگەیاندووە: به‌شار ئه‌سه‌د برینداره و له دیمه‌شقه‌وه هه‌ڵهاتووه بۆ لازقیه.
لەلایەكی دیكەشەوە به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه ئەوان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هه‌ر له‌م باره‌وه سایتی میدل ئێست ئۆن لاین له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سوریا بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د بۆئه‌وه چووه‌ته شاری لازقیه تا له‌وێوه پلانێک بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی شۆڕشگێران دابێت و تۆڵه‌ی ئه‌و کوشتاره بکاته‌وه که دوێنێ چوارشه‌ممه 18/7/2012 له ڕیزی سه‌رکرده دیاره‌کانی سوریادا ڕووی دا و له ئه‌نجامدا وه‌زیری به‌رگریی و زاواکه‌ی ئه‌سه‌د وه‌زیری ناوخۆ و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسیكی ئه‌و وڵاته کوژران .
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌ی جیابوه‌كانی سوپای سوریا له‌به‌رز بونه‌وه دایه و به‌شێكی زۆریشیان به‌ره‌و خاكى توركیا ده‌ڕۆن.




