سەرمایەدارانی عێراق لە فرۆکەخانەی ئەستەنبۆڵی تورکیا دەرفێندرێن

بەغدا- KDP.info/ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی رفاندنی سه‌رمایه‌دارانی عێراقی له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی نێودەوڵەتی وڵاتی توركیا پشتڕاستكرایەوە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ماڵپەری وەقائیعی راگەیاند: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی رفاندنی سه‌رمایه‌دارانی عێراقی له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی وڵاتی توركیا پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: کە عێراق بایەخ بەم پرسە دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش كاروباره‌كانی لیژنه‌كه به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌نهێنی كاركردنی لیژنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی له نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و توركیادا هه‌یه چوونکە بەغدا پێوایە ئەنقەرە وەک پێویست هاوکاری ناکات و حكوومه‌تی به‌غدا له‌ئێستادا نایه‌وێت به ئاشكرا لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه بكات،سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە : بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای له باڵوێزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ڕه كردووه، هاوكاری لێژنه‌كه بكات و تائێستا حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای روونكردنه‌وه‌ی له وڵاتی توركیا نه‌كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یه‌كێك له‌وانه‌ی كه پێشتر رفێندراون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای تكریته بوو ، كه دواتر به‌رانبه‌ر به پاره ئازادكراوه. شایەنی باسە: به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، چه‌ندین سه‌رمایه‌داری عێراقی له كاتی گه‌یشتنیان به فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی وڵاتی توركیا، له به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن گروپی نادیاره‌وه رفێنداون و دواتر به‌رانبه‌ر به پاره ئازادكراون.




