ناوی 10 وه‌زیری نوێی کابینه‌ی ئه‌ردۆغان ئاشکراکرا

تورکیا - KDP.info/ ناوی 10 وه‌زیری نوێی کابینه‌ی حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان . سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار عەبدوڵا گول ناوی 10 ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ڕاگه‌یاند کە بەشێکی گرنگی کابینەکەی پێکدێنی . به‌پێی هه‌واڵی ئانادۆڵۆ: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا که به‌هۆی خۆپاڵاوتنی سێ وه‌زیری کابینه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانییه‌کان به دوای وه‌زیری نوێ له ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بوو، ناچار بوو به هۆی تێوه‌گلانی چه‌ند وه‌زیری له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی، گۆڕانکاری به‌رفره له کابینه‌که‌ی ئه‌نجام بدات. پێشتریش دوو وەزیری کابینەی حکوومەت نوسراوی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشەکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا کردبوو. ناوی وه‌زیرانی نوێی ده‌وڵه‌تی تورکیا: ئه‌مروڵڵا ئیشله‌ر، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ، به‌کر بۆزداغ، وه‌زیری داد . عایشه نوورئیسلام، وه‌زیری بنه‌ماڵه و سیاسه‌ته‌کانی دابین کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی . مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زیری کاروباری یه‌کێتی ئه‌ورووپا . فێکری ئیشیل، وه‌زیری زانست، پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژیا . ئیدریس گولووجه، وه‌زیری شارسازی و ژینگه . نیهات زه‌یبه‌کچی، وه‌زیری ئابووری . عاکف چاغتای کڵچ، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان . ئه‌فکار ئالا، وه‌زیری ناوخۆ . لوتفی ئه‌لوان، وه‌زیری ڕێگه، ڕاگه‌یاندن و ده‌ریاڤانی .شیاوی ئاماژه‌یه له تورکیا جێگرانی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌کوو وه‌زیر هه‌ژمار ده‌کرێن. هەریەکە لە به‌شیر ئاتالای، عه‌لی باباجان، بۆله‌نت ئارینچ، ئه‌مروڵڵا ئیشله‌ر، جێگرانی سه‌رۆک وه‌زیرانن.




