٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی: ھەفتەی داھاتوو دانوستانەکان دەستپێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، ھەفتەی داھاتوو قۆناغی سێیەمی دانوستانەکان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

ئەبوبەکر ھەڵدەنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەم ھەفتەیە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام بەھۆی سەرقالی گۆران بەکۆنگرە و ھاتنی پشووەکان، لایەنەکانی دیکە ئەم ھەفتەیە کۆنەبوونەوە.

ئەبوبەکر ھەڵدەنی گوتیشی: ھەفتەی داھاتوو قوناغی سێیەمی دانوستانەکان دەستپێدەکات  و دەچنە ناو وردەکاری پێکھێنانی کابینەی نوێ و باس لە دابەشکردنی پۆستەکان ده‌کەن، بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن بۆ ھەرلایەنێک.

ھەڵدەنی راشیگەیاند: لەقۆناغی یەکەم و دووەمی دانوستانەکان تەنھا بیرورا گۆرینەوە بووە لەبارەی پێکھێنانی  حکوومەت و باس لە دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە، بەڵام ئەم جارە پێویستە لە سەر ئەم  پرسە گفتوگۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار