عادل بەرواری سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا مێژوویی بوو

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ راوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان دەڵێت: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا میژوویی بوو، چونکە سەلماندی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆو دانوستان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا.
عادل بەرواری راوێژکاری پێشوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا مێژوویی بوو، لەبەر ئەوەی ماوەیەکە خەڵکی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی چاوەرێی ئەو سەردانە بوون ، بۆئەوەی سیاسیەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا بەتایبەتی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا روون بکاتەوە.
عادل بەرواری گوتیشی: بەپێی مادەی 141دەستوری عێراق تاوەکو پڕۆژە یاسای نەوت و غاز پەسەند دەکرێت، ھەرێم دەتوانی نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات و گرێبەست لە گەڵ کۆمپانیاکانی نەوت ئیمزا بکات.
بەرواری رونیشیکردەوە، ئەم سەردانەی بارزانی بۆ بەغدا سەلماندی، کە ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا.
دوێنێ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا.




