ئۆباما: سه‌ربازه ئافره‌ت و پیاوه‌کانمان دوای جه‌نگی عێراق که‌متر تووشی زیان هاتوون

ئه‌مه‌ریکا- KDP.info / به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایک بوونی مه‌سیحه‌وه، باراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وتارێکی پێشکه‌شی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا کرد و پیرۆزبایی لێکحردن. له‌م گوتاره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد سوپای ئەمەریكی دوای جەنگی عێراق و ئەفغانستان ئیتر كەمتر تووشی زیان دەبێتەوە.
لە گوتەكەیدا ئوباما ئاماژەی بەوەدا که لە دوای ئەوەی كە هێزەكانمان كە توانیان بەرەنگاری و پاریزگاری بكەن لە دوای ئەو جەنگانەوە ئەمە یەكەمجارە كە سەربازە پیاو و ئافرەتەكانمان بەشداریی چەژن دەكەن لە گەڵ خێزانەكانیاندا. هەروەها گوتی: لە دوایی كۆتایی هاتنی شەڕی عێراق و قوناغی گواستنەوەی دەستەڵات لە ئەفغانستان كەمتر ژن و پیاوە سەربازەكانمان تووشی زیان بوونەتەوە بە بەراود بە پێشتر.
هەر لەوێدا بە بۆنەی چەژنی سەری ساڵ و چەژنی لە دایكبوونەوە پیرۆزبای ئاراستەی گەلی ئەمەریكا كرد.




