٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمرۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریاوە دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارێك دەدات

سەرچاوە: AK News

ڤیتالی چۆركین نوێنەری هەمیشەییی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژەبڕیارێك لەبارەی سووریا بۆ ئەمرۆ دوا خستوە، لەلایەن خۆشیەوە نوێنەری چین دووپاتی كردەوە كە وتوێژەكان لەبارەی سووریا بەردەوامن.

بەپێی هەوالێكی ئاژانسی رۆیتەرز نوێنەرایەتیی بەریتانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە كە كۆفی ئەنان نێردەی هاوبەشیی نێودەوڵەتی و عەرەبی بۆ سووریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە كە دەنگدان لەسەر پڕۆژەبڕیارێك لەبارەی سووریا كە بڕیاربوو دوێنێ چوارشەممەبەڕێوە بچێ بۆ ئەمرۆ دواخرا.

جێگای باسە پڕۆژەبڕیارەنوێیەكە لەلایەن وڵاتانی رۆئاواوە ئامادە كراوە و باسی پەنابردن بۆ بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكا كە رێگە بە بەكارهێنانی هێز بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكە دەكا.

هەواڵی پەیوەندیدار