شاندێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانى له بارزان كرد
دوێنێ 18/7/2012 شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سوكول كوندی بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەرێم و دكتۆر دیندار زێباری جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد و لە لایەن خەلات بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی پێشوازییان لێكرا.
دواى دانانى تاجه گولینه و خوێندنه‌وه‌ى سوره‌تى فاتیحه؛ سه‌رۆكى شانده‌كه په‌یڤێكى پیشكه‌شكرد و خۆشحالى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه نیشاندا و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به خه‌بات و رێبازى بارزانى نه‌مر دا.




