٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە: دەست لەكار كێشانەوەكان باشن بەڵام كەمە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- KDP.info/   دوای ئەوەی بە هۆی تێوەگڵانیان بە پرسی گەندەڵی رۆژی چوار شەممەسێ وەزیری كابینەی حكوومەتی توركیا بە رەسمی دەستیان لەكار كێشایەوە، پارتی گەلی كۆماری توركیا ( جەهەپە) ئەو دەست لە كاركێشانەوانەی بە هەنگاوێكی باش، بەڵام كەم لە قەڵەمدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جەهەپە بڵاویكردەوە كە سەرۆكی جەهەپە كەمال قڵێجدار ئۆغڵو رایگەیاندووە كە دەست لە كاركێشانەوەكان هەنگاوی باشن، بەڵام تەنیا سێ وەزیر تێوەگڵاوی گەندەڵی نین و دەبێت ئەوانەی كە تێوەگڵاون دەست لە كا بكێشنەوە.

قڵێجدارئۆغڵو هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە دەست لە كاركێشانەوەكان هەر چەند دوا كەوتبن، بەڵام هەنگاوێكی گرنگە و خزمەتی پرۆسەی لێپرسینەوە دەكات.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا لە وەزیرەكانی دیكە زۆرتر تێوەگڵاوی گەندەڵییە، كەچی تا ئێستە دەستی لە كارنەكێشاوەتەوە، بۆیە پێویستە ئەویش بە پەلە دەست لە كاربكێشێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار