نێچیرڤان بارزانی و مالیكی له به‌غدا كۆ بوونه‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی دیسه‌مبه‌ری 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و پاشنیوه‌ڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال؛ چه‌ندین بابه‌تی جیاجیایان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به فه‌رمی ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال نوری مالیكی كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشان دا، بڕیار درا بخرێته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانی عێراق. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی داوای كرد كه به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی په‌رله‌مانی ئێستای عێراق؛ یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستا و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و ڕه‌وش و پێشهاته ئه‌منییه‌كان خرانه به‌ر باس و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال له پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا كرایه‌وه.
دوای ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا. له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو عێراقدایه. دوای دیداره‌كه‌ش لێدوانێكی هاوبه‌شیان به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دا و ئاماژه‌یان به ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان كرد.
پاشان نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێ كرا و له دیدارێكدا كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنیدا به ڕێوه‌چوو؛ باسیان له كێشه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركرنیان كرد و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه و چه‌ندین بیروڕایان ده‌رباره‌ی رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیار درا له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ردوولا له‌و رێگه‌چارانه بكۆڵنه‌وه و بگه‌نه ئه‌نجامێكی گونجاو كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو عیراقدا بێت.
هه‌ر له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌غدا، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پلاندانی هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ریان؛ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و پلاندانانی عیراقی كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری جیا و دۆسیه‌ی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندار به هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدرال گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا. شاندی هه‌رێمی كوردستان تێبینییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی عیراقی فیدرال خسته ڕوو كه ساڵانه به‌بێ ڕاوێژكردن به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت، به‌مجۆره‌ش هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك خه‌رجیی سیادی زیاد ده‌كرێن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی %17ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عیراقی فیدرال ده‌كات.




