مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پێشووی کۆمەلەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتی سربیا دەكات

ئەمرۆ ، 25ـی 12ـی 2013 مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڤووك ێریمیك سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزیری پێشووی كاروباری دەرەوەی وڵاتی سریبا ، كرد.
لە دیدارێكدا کە هیمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک ئامادەی بوو، ڤووک یرێمیچ ، خۆشحاڵیی خۆی راگەیاند بۆ دیداری بەریز مەسرور بارزانی و سەردانی بۆ هەریمی کوردستان و بە بایەخەوە ، سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی هەریمی کوردستانی بەرزنرخاند و هاوسۆزی و پاڵپشتیی خۆیشی نیشاندا بەرانبەر نەهامەتییەكان و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد بۆ وەرگرتنی ماف و داوا ڕەواكانی. سەرۆکی پێشووی کۆمەلی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، رایگەیاند ، کە گەلی کوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەریوە بۆ بەدیهینانی مافە نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی و هاوسۆزی خۆی بۆ خەبات و قوربانییەکانی دۆزی رەوای خەلکی کوردستان دەربری و پشتیوانی خۆی بۆ بەدیهاتنی مافی زیاتری خەلکی کوردستان خستە روو. لەلای خۆیەوە ، مەسرور بارزانی بەخێرهاتنی گەرمی ڤوک ێریمیچی كرد و سوپاسی هاوسۆزی و هەڵوێستی كرد لە مەڕ داوا ڕەواكانی گەلی كورد. دواتر مەسرور بارزانی، پوخەتەیەکی لە سەر قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورد لە ناوچەکە و دەستکەوت و ئامانجەکان شیکردەوە و رایگەیاند ، بەوپێیەی کە دۆزی کورد دۆزێکی رەوایە و لە ئەنجامی نەبوونی کەلتوری دیموکراسی و پیکەوە ژیان لە سیستەم و دەسلاتدارێتی حوکمرانانی پێشوو ، گەلی کوردستان نەهامەتی زۆری لە سەر دەستی فەرمانرەوایانی پێشووتر بینیووەو ئیستا گەلی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا خەباتی بێ وچان دەکات تاوەکو دەستکەوتە نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی ئیستای هەریمی کوردستان بپاریزن و هەنگاوی جدییتر بۆ بە دەستهینانی مافە بەدینەهاتووەکانی دیکەش بنێن. لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا ، هەردوولا گفتوگۆیەکی چروپریان کرد لە سەر دۆخی گشتی ناوچەکەو پێگەی هەریمی کوردستان و ئەوگۆرانکارییە خیرایانەی کە لە سەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەراست و پەیوەندییە نێودەولەتییەکان روودەدەن




