پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت

هەولێر – KDP.Info / هه‌فته‌یه‌ك دوای سه‌ری ساڵی نوێی زاینی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت . هۆکاری دواکەوتنەکەش بۆ وردبینی لە ناوەکان بووە . سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی کوردستان لە لێدونیکدا سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی کاتی پێدانی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن به KDP.Info ی راگه‌یاند: هەموو رێوشوێنە کارگێرییەکان تەواو بوونە دوا به‌دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی 2013 ، كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه لە 21 مانگی ئەیلولی رابردوو هەڵبژاردنەکە ئه‌نجامدرا، پاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن. سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی پارەکەش سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراق گووتی : به‌هۆی وردبینی لە ناوی كارمه‌ندانی به‌شداربوو له‌و پرۆسه‌یه بۆ چه‌ندجارێك، سه‌رفكردنی پاره‌كه‌یان دواكه‌وت و ئێمە نامانەوێت هیچ کارمەندیک و سەرپەرشتیاریک بێبەش بێت لە وەرگرتنی مافی خۆیان، سەربەست مستەفا هەروەها گووتی : كه به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینییه‌وه خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌وێته یه‌ك هه‌فته دوای سه‌ری ساڵی نوێوه. ئەو کات بە دڵنیاییەوە سەرجەم کارمندانی کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکان پارەی خۆیان وەردەگرن.




