بەهۆی ناکۆکییەکانی لە گەڵ گولەن ئەردۆغان بەنیازە 1 وەزیر بگۆرێت

تورکیا – KDP.Info / دوای بەرزكردنەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری ناوخۆی توركیا، ئەمڕۆ وەزیری ئابووریش نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بەرز كردۆتەوە. نامەی دەست لەکارکێشانەوەی هەردوو وەزیرەکەش لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەیرانی تورکیاوە، رەزامەندی لەسەر نیشاندرا. ماڵپەری سایتی سكای نیوز بڵاویكردەوە، کە ئەمرۆ چوارشەممە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا، (رەجەب تەیب ئەردوگان) نامەی دەستلەكاركێشانەوەی هەریەكە لە (موعەمەر گولەر) ی وەزیری ناوخۆو (زافر چاگلیان) ی وەزیری ئابووری قبوڵ كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت كوڕی ئەو دوو وەزیرەو ژمارەیەك بەرپرسی تر لەدۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون.لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی حوریەت ئاشكرای كردووە، ئەردوگان گۆڕانكاری لەپێكهاتەی حكومەتەكەی دەكات و پێشبینی دەكرێت 10 وەزیر بگۆڕێت. شایەنی باسە بەهۆی دروسبوونی ناکۆکی لە نێوان فەتحوڵا گولەن کە رابەرایەتی گروپێكی ئیسلامی میانڕەو لە تورکیا دەکات، لەگەڵ رەجب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا . ئەردۆغان کۆمەلێک بریار ی داوە بەمەستی کەمکردنەوەی هێز و پیگەی گوولەنییەکان لە حوکمرانی تورکیادا . گرووپی محەمەد فەتحوڵا گولەن كارەكانی لە ڕێگەی كردنەوەی قوتابخانە و شوێنی ئاینی و هاوكاریكردنی هەژاران و كۆمپانیا بازرگانییەكانەوە ئەنجام دەدات،




