ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
لەمبارەیەوە سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت وپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ پەرپرسانی حکوومەتی ناوەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک دەکەن، لەوانەش ناردنی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا و بودجەساڵی داھاتووی عێراق.
پێشتریش وەزیری نەوتی حکوومەتی عێراق رایگەیاندبوو، بڕیارە رۆژی چوارشەممە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا گفتوگۆ دهکەن و ھیوادارن بگەنە رێکكەوتنێک.




