دوو وەزیری ئاكەپە دەستیان لەكار كێشایەوە

ئەنقەرە-KDP.info/ بە هۆی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی كە 17ی ئەم مانگە لە ئیستەنبۆڵ ئەنجامدرا و چەند بەرپرسی ئاكەپەیش دەستگیركران، دوو وەزیری ئاكەپە دەستیان لەكار كێشایەوە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە هەر دوو وەزیری ناوخۆ و ئابووری توركیا بۆ وەرگرتنی ئیفادەكانیان لە لایەن داواكاری گشتییەوە، دەست لەكاركێشانەوەیان لە حكومەتی ئاكەپە پێشكەشی سەرۆكوەزیران كرد.
سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەدرۆغان دەست لەكار كێشانەوەی وەزیری ناخۆ موعەمەر گولەر و وەزیری ئابووری توركیا زەفەر چاغڵایانی قەبووڵ كرد. بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو دوو وەزیرەدا بكرێت.




