عێراق بۆ پێدانی بەشە بوودجەی ته‌رخان کراوی 17 له‌سه‌دی بۆ هه‌رێمی کوردستان مەرجی هەیە

بەغدا – KDP.Info / مه‌رجی ته‌رخان کردنی 17 له‌سه‌دی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان پەیوەندیدارە بە بەهانردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نوەتی هەرێمی کوردستان بۆ بازارەکانی جیهان. لە دوا لێدوانی‌دا وه‌زیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد: پێویسته هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت و داهاته‌که‌ی بنێرێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی پشکی 17 له‌سه‌دی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت. سه‌فادین سافی، وه‌زیری دارایی عێراق له لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیای عێراقی ڕایگه‌یاند: به‌غدا ناتوانێت بودجه‌ی ساڵی داهاتوو په‌سند بکات و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات ئه‌گه‌ر کورد گه‌ره‌نتی ئه‌وه نه‌دات که ڕۆژانه داهاتی به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌دات. وه‌زیری دارایی عێراق ڕاشیگه‌یاند: له ڕێککه‌وتنی پێشوودا بڕیار بووه هه‌رێم ڕۆژانه 275 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت که تا ئێستا ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کراوه و ده‌بوایه بڕی 7تریلیۆن دینار ڕاده‌ستی به‌غدا بکات. ٍشایەنی باسە : ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی دیسێمبێر وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگاته به‌غدا بۆ تاوتوێ کردنی کێشه‌کانی بودجه‌ی ساڵی 2014و داهاته‌کانی نه‌وت لە گەڵ هەریەکە لە نوری مالکی سەرۆک وەزیران و حوسین شهرستانی جێگری و عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ئەمجوومەنی بالای ئیسلامی عێراق کۆببێتەوە، شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆبوونه‌وه و گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2014دواخست بۆ حه‌فته‌ی داهاتوو چونکە له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت کێشه و ناکۆکی له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی هه‌یه.




