٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی مخمور: ناکرێت مەخمور بەھیچ شوێنک بەراورد بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

مخمور-تایبەت بەKDP.info/ قایمقامی قەزای مەخمور دەڵێت: ھیچ مەترسییەک لەسەر قەزای مەخمور نییە و بەھیچ شێوەیەک ناکرێت مەخمور بەھیچ شوێنک بەراورد بکرێت و قابیلی قبوڵ نییە.

ئیبراھیم شێخەڵلا قایمقامی قەزای مەخمور بەKDP.infoراگەیاند: تێکچوونی رەوشی ئەمنی قەزای مەخمور بەم شێوەیە نییە کە باسی لێوەدکرێت، تەنھا لە گوندە دوورە دەستەکانی ناوچەی قەراج و لەسەر رێگای مەخمور-گەیارە ھەندێک پشێوی ھەیە و چاڵاکی تیرۆرستی ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەمە ئەستەم نییە کۆنترۆڵبکرێت و پێویستی بەھەندێک ئیجرائاتی ئەمنی و دووبارە دابەشکردنەوەی ھێزە ئەمنیەکان لەو شوێنانە ھەیە و داوامان لە ھەرێمی کوردستان کردووە کە ھاوکاریمان بکرێت و ئەوانیش رەزامەندیان پێشانداوە .

سەبارەت بە لێدوانێکی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران کە باس لەوە دەکات دور نییە مخمور وەک قەزای دوزخورماتووی لێبێت، ئیبراھیم شێخەڵڵا گوتی: ناکرێت مخمور بەراورد بەھیچ شوێنێک بکرێت و ئەمەش قابیلی قبوڵ نیە، چونکە ئێمە ھیچ مەترسیەکمان له‌سەر نییە.

قایمقامی قەزای مخمور راشیگەیاند: ئەو گوندانەی کە چاڵاکی تیرۆرستی لێ ئەنجامدەدرێت دانیشتوانەکانی عەرەبن وھۆکارەکەشی زیاتر ئەوەیە کە ناحیەی قەراج سنورێکی کراوەیە بەسەر ھەر یەک لە قەزاکانی حەویجە وشەرگات و ناحیەی زاب و ھەندێک ناوچەی مەترسیدار وەک ھێچەل و گەنعوس کە ئەوناوچانە شوێنی مەترسیدار و مۆڵگەی تیرۆرستانن وە لەدەرەوەی سنوری مەخمورن .

شیخەڵڵا گوتیشی: لەبەر ھەندێک ھۆی سیاسی و بەغدا نەبێت دەتوانن ھێز بۆ ئەو شوێنانە رەوانە بکەن و بەئاسانی چارەسەری بکەن، بەڵام ئەمە پێویستی بەرەزامەندی بەغدا و ھەرێمی کوردستان ھەیە.

ناوبراو رونیشیکردەوە، ھیچ خێزانێک بە ھۆی ھەرەشەی تیرۆرستان لەو ناوچەیە کۆچی نەکردووە و ھیچ مەترسییەکیش لە سەر کوردەکان نییە و تەنھا مەترسی لەسەر عەرەبەکان ھەیە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی گوندەکانیان دوورە دەستە و سنورەکانیان کراوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار