لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو زیارەتکەرانی شیعە لە موسڵ11کەس بوونە قوربانی

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد، لەئەنجامی تەقینەوەیەک لەناو زیارەتکەرانی شیعە دوو کوردی شەبەک گیانیان لەدەستدا و نۆی دیکەش برینداربوون.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ لەکاتی بەرێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن بۆمبێکی چێندراو لەناو زیارەتکەرانی شیعە تەقیەوە،لەئاکامدا دوو کوردی شەبەک گیانیان لەدەستدا ونۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: برینی ھەندێک لە بریندارەکان سەختە ویەکێکیان رەوانەی نەخۆشخانەی ھەولێرکراوە وئەوانەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی قەرەقوش وموسڵ کراون.
مەموزینی راشیگەیاند:بەھۆی ھەرەشەی تیرۆرستان رۆژانە نزیکەی 10ماڵ ئاوارەی ناوچە کوردیەکانی سەر بە پارێزگای موسڵ دەبن.




