٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەزای خەبات گەنجێک کچێک دەکوژێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی  ھەولێر ئاشکرایکرد،ئەمڕۆ لەقەزای خەبات گەنجێک چوار فیشەک لە کچێک دەدات وگیان لەدەستدەدات, دواتریش گولەیەک لەسەری خۆی دەدات و برینداردەبێت.

راید کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی  ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەقەزای خەبات لەبەرامبەر بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵ  گەنجێک بەناوی عەبدولخالق عەبدوڵڵا بە دەمانچە چوار فیشەک لە کچێک بەناوی لاڤان سامی دەدات، لەئاکامدا گیانی لەدەستدا، دواتریش گولەیەک لەسەری خۆیدەدات و بریندار دەبێت .

راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی: دوای گوێبیستبوونی تەقەکە ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی کچەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کردو بریندارەکەشیان رەوانەی نەخۆشخانەکرد.

عەبدولکەریم رونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا ھۆکاری کوشتنی ئەوکچە نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار