سه‌رۆكی زانكۆی یۆزونجویڵ له وان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وان سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی سوپاسگوزاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان زانكۆی یۆزونجویڵ له وان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وان و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، سه‌رۆكی زانكۆی یۆزونجویڵ له‌شاری وان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی شاری وان و شاندێكی یاوه‌ریان سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی_یان كرد و له‌لایه‌ن شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
ئه‌مڕۆ 24/12/2013 له‌دیدارێكی نێوان شاندی میوان و سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری سه‌رۆكی زانكۆی یۆزونجویڵ له وان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وان بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هاوكات (په‌یامی به‌تتاڵ) سه‌رۆكی زانكۆی یۆزونجویڵ له‌شاری وان سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی راگه‌یاند كه پاش كاره‌ساته سروشتییه‌كه‌ی شاری وان كه رێكه‌وتی 17/11/2011شاره‌كه‌ی گرته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تاكه ده‌زگای خێرخوازیی بوو له ناوچه‌كه‌و هه‌موو جیهان به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه هاوكاریی بگه‌یه‌نێته لێقه‌وماوانی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی شاری وان، كه 400 چوارسه‌د (كه‌ره‌ڤانه) به‌سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیه‌وه له‌خۆگرتبوو و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه‌ی له سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان رزگاركرد.
په‌یامی به‌تتاڵ گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان نه‌بونایه، به‌هۆی زه‌مین له‌رزه‌كه‌وه، كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره له‌شاری وان دروست ده‌بوو، هاوكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یه‌وه خه‌ڵكی لێقه‌ومای وانی دڵخۆشكرد و به‌شێكی زۆری مه‌ینه‌تییه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
هه‌ر بۆیه له رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه قه‌درزانی خه‌ڵكی شاری وانیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاتر‌و به‌ره‌وپێشووچوونی باشتری بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواست.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وته‌یه‌كی بارزانیی نه‌مری كردۆته سه‌رمه‌شقی ئه‌نجامدانی كاره خێرخوازییه‌كانی كه ده‌فه‌رمووێت: (شانازییه بۆ مرۆڤ خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت)، هه‌ر بۆیه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین هاوكاری هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین له هه‌ر كوێی كوردستاندا بێت، له ئاینده‌شدا قسووری ناكه‌ین له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
